بە پێی هەواڵی گەیشتو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، فیدراسیۆنی رۆژنامەنوسانی ئەوروپا (EFJ) دژی بڕیاری (یوتەلسات) بۆ داخستنی (مەد نووچە) ناڕەزایی نیشاندا و راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوا دەکات ئەو ناوەندانە نەکونە داویی دەوڵەتی تورکیا کە هەوڵی سەرکوت کردن و لەبار بردنی دەنگی ئازادی دەدات.
دوای ئەوەی تورکیا چەندین کەناڵی لە تورکیا و باکوری کوردستان داخست، ئێستا ئەو حکومەتە لە هەوڵی ئەوەدایە تەواو کەناڵە کوردیەکان کە لە ئەوروپاوە پەخش دەکەن، ڕابگرێت و پێش بە بڵاوزوونەوەیان بگرێت
لە راگەیەندراوی فیدراسیۆنی رۆژنامەنوسانی ئەوروپادا هاتوە، کە پێویستە مافی زانیاری وەرگرتنی گەلی کورد بپارێزرێت و نابێت یوتەلسات بۆ هێرشی سەر میدیاکان یارمەتی دەوڵەتی تورکیا بدات.
راگەیەندراوەکە باسی لەوەش کردوە، کە بڕیاری یوتەلسات بۆ داخستنی مەدنوچە بە خاتری فشارەکانی دەوڵەتی تورکیا دەرکراوە.
بە پێی هەواڵێک کە رۆژنیوز لەم بارەوە بڵاوی کردۆتەوە، راگەیەندراوی فیدراسیۆنی رۆژنامەنوسانی ئەوروپا رایگەیاندوە، کە پاش ئەوەی بە نایاسایی ٢٠ کەناڵی رادیۆیی و تەلەفزیۆنی ئۆپۆزیسیۆن لەسەر داواکاریی دەوڵەتی تورکیا و لەلایەن تورکساتەوە داخران، بڕیاری داخستنی مەدنوچەش درا.
راگەیەندراوەکە داوای رۆدۆڵف بەلمەر، بەڕێوەبەری یوتەلسات کردوە، کە ئێمە بۆ پاراستنی مافی فرەدەنگی و پاراستنی مافی زانیاری وەرگرتنی گەلی کورد داوا دەکەین مەد نوچە لە بڵاوکردنەوەی بەرنامەکانیدا بەردەوام بێت.
هەروها راشگەیەنراوە، کە نابێت یوتەلسات بۆ هێرشی سەر میدیاکان یارمەتی دەوڵەتی تورکیا بدات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان