دۆخی تەندرووستی دایکی ئاروین نیکپەی ناجێگیرە

ک.م.م.ک:

شەممە ١٦ی گوڵانی ٢٧٢٣ی کوردی، دایکی ئاروین نیکپەی، زیندانی سیاسیی ٢٠ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی نێی مەریوان و بەندکراو لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات، پاش ئاگاداربوونەوەی لەوەی کە کوڕەکەی هەوڵی خۆکوژی داوە لە گرتووخانە، تووشی گرژبوون و هێرشی دەمار و فێلێهاتن بووە و بۆ نەخۆشخانەیەک لە مەریوان ڕاگوازراوە.

شیاوی باسە کە، ئاروین نیکپەی کە پێشووتر پێشینەی دەستبەسەری و زیندانی بە تۆمەتگەلی سیاسیی هەیە، لە ڕێکەوتی ئاماژەپێدراو لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە مەریوان دەستی داوەتە خۆکوژی و دۆخی گشتی ناوبراو مەترسیدارە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *