ک.م.م.ک
چوارشەممە ۲٨ی خاکەڵێوەی ۲۷۲۳ی کوردی،
بەهار زەنگیبەند، چالاکی مافەکانی ژنان و مامۆستای ڕاهێنانی لەش لە زانکۆی ئازادی سنە کە ماوەی حەوت ساڵە بوو وەکوو وانەبێژی گرێبەست لە زانکۆی ئازادی سنە کاری دەکرد، ماوەی ٦ مانگە کار کردن و وانەوتنەوە لەم زانکۆیەی لێ قەدەغە کراوە.
شایانی باسە کە ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانانی ۲۷۳۳، پاش ناڕەزایەتی دەربڕین بە کوشتنی حکوومەتیی ژینا ئەمینی لە زانکۆی ئازادی سنە بە بێ حوکمی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و گوازرابووە بۆ گرتووخانە ئیتلاعات و ناوەندی چاکسازی(کانون اصلاح و تریبت) لە سنە و لە ڕێکەوتی ۱٦ی ڕەزبەری ۲۷۲۲ بە دانانی بارمتە ئازاد کرا بوو.
ع. س