ک.م.م.ک:
شەممە ۲٦ی خاکەڵێوەی ۲۷۲۳ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی کاوە ساڵحی کوڕی ئەحمەد خێزاندارە و باوکی کچێک و خەڵکی شاری بوکان، لە ڕێگای مەڕاغەوە بەرەو هەشتروود دوای وەستانی ماشێنەکەی، پێش چاوی بنەماڵەکەی و ئەوانی دیکە لەلایان هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
شایانی باسه تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ناوبراو هیچ زانییارییەک بەدەستەوە نییە.
ع. س


