هێرشی کیمیایی بۆ سەر قوتابخانەکانی شاری گیلانغرب

ک.م.م.م.ک.:

دوشنبه رێکەوتی ٢٨ی خاکەلێوەی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، لەگەڵ درێژەی کیمیایی کردنی قوتابخانەکانی شارە جیا جیاکانی کوردستان، دوای هێرش بۆ سەر قوتابخانەکانی شاری سنە، ٤ قوتابخانەی دیکەی کچان بە ناوەکانی هونەرستانی ئەندێشە ، قوتابخانەی ١٧ شەهریوەر، دەبیرستانی عیسمەت و دەبیرستانی خەدیجە کۆبری، کە دەکەوێتە شاری گیلانی غەرب بووە ئامانجی کیمیاباران.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت؛ سەرەڕای بەردەوامی کیمیاباران و ژەهراوی کردنی توندی خوێندکاران، تا ئێستا هیچ هەوڵێک بۆ چارەسەرکردنی ئەو کیمیابارانە نەدراوە و ژیانی قوتابیان هێشتا مەترسی مردنی لەسەرە بەهۆی ژەهراویبوونیان.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *