خۆکوژی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە/دیواندەرە

بە پێی هەواڵی گەیشتو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی هەینی ڕابردو ۲ی ڕەزبەر گەنجێکی تەمەن ۲۳ ساڵ بەناوی (عادڵ-الف) خەڵکی گوندی هەزارکانیان سەر بە شاری دیواندەرە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تاسمەی تراکتورەکەی دەستیدایە خۆکوژی و لە ئاکامدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

شایانی باسە تا ئێستا هۆکاری ئەم خۆکوژیە ئاشکرا نەبووە.

جێگای ئاماژەیە ڕێژەی خۆکوژیەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژ بە ڕۆژ ڕوو لە زیاد بوونە، بە چەشنێک هەمو چین و توێژەکانی کۆمەڵگای گرتوەتە بەر.

هەروەها زۆربە خۆکوژیەکانی لە ناو گەنجاندا بە تایبەت کچان و ژنان ڕێژیەکی زۆر بەر چاووتری هەیە، بە پێی هاتنە خوارەوەی تەمەنی خۆکوژیەکانی دەر دەکەوێت ئەم مرۆڤانە هاوتەمەنی سیستەمی کۆماری ئیسلامی ئێرانن و هۆکاری ئەم دیاردە دەگەڕێتەوە بۆ شێوازی حکومەت و زەخت و زۆری لە ڕادە بەدەر لە سەر گەڵی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەر وەها کێشەی ئابوری، کێشەی ناوو بنەماڵە، نێر سالاری و… هۆکاری سەرەکی ئەم خۆکوژیانەن.

گیارەنگ بەیگ زادە