ناسر سوڵتانی زیندانی لە مێژینەی خەڵکی بۆکان گیانی خۆی لەدەستدا.

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٨یخاکەلێوەی ٢٧٢٣ی کوردی، ناسر سوڵتانی زیندانی سیاسیی لە مێژینەی کوردی کە ماوەی ١٢ساڵ لە زیندانە سامناکەکانی کۆماری ئیسلامی لەژێر گرانترین ئەشکەنجەدا بوو بەبۆنەی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی و نەبوونی دەرمان و پزیشک هەردوو گورچیلەی لەدەستدابوو، پاش ئازار و ڕەنجێکی زۆر و هەڵکردن لەگەڵ نەخۆشی
مەخابن گیانی لەدەستدا.

شیاوی باسە ساڵانە ڕێژەیەکی بەرچاو لە زیندانیانی سیاسیی بەبۆنەی پێڕانەگەیشتنئ پزیشکی و دەرمانی و کەمتەرخەمی لەناردنیان بۆ نەخۆشخانە گیانی خۆیان لەدەست دەدەن.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *