ک.م.م.ک:
یەکشەممە ۲٨ی ڕەشەممەی ۲۷۲۲ی کوردی، سلێمان عەبدی ئەندامی ئەنجومەنی پێشەیی مامۆستایانی لقی کوردستان سەقز – زێوە دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێ ڕاپۆرتەکە، ناوبراو، لە ماڵەکەی خۆیدا بەبێ فەرمانی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و هەروەها هێزە ئەمنییەییەکان لاپتۆپ و مۆبایلەکەی ناوبراو ، ژن و کچەکەش زەوتکردووە.
شایانی باسه تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ناوبراو هیچ زانییارییەک بەدەستەوە نییە.
ع. س