سیستمی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران هەڕەشە لە بنەماڵەی یەکێک لە ئەندامانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دەکات

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئەمڕۆ ۳ی ڕەزبەری ساڵی ۱۳۹٥ی هەتاوی ڕێیدارانی  وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەریوان ، چونەتە ماڵە باوانی “عەدنان ڕەشیدی”و  پێیانیان ڕاگەیاندوە (ئەگەر تا دە ڕۆژی تر کوڕەکەتان نەگەڕێتەوە بۆ ئێران، دەست بەسەر ماڵ و سامانەکەتاندا دەگیردرێت و بۆ قازانجی مڵکی گشتی کۆماری ئیسلامی دەگەڕێتەوە

عەدنان ڕەشیدی لەم بوارەدا   زۆرتر ڕوونی کردەوە  و گوتی حەوتوی ڕابردوو ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان لە ڕێگای تەلەفونەوە بانگهێشتی بنەماڵەکەیان کردووم کە دەبێت سەردانی ئەوان بکەن   لە ناو ئیتلاعاتیشدا دەدرێنە بەر هەڕەشە لێکردن  و دەڵێن : دەبێ عەدنان دەست لە دژایەتی کردن لە کۆماری ئیسلامی هەڵبگرێت  و بگەڕێتەوە بۆ زیندان .

14483393_1857333717829752_1848328776_nلەدرێژەی باسەکەیدا دەڵێت: ماوەێیک پێشتر بنەماڵەکەم بانگهێشتی دادگا دەکرێن و و کاتێک دایکم دەڕواتە بەردەم دادگا ، لە لایەن “حەیدەرزادە”ئیشکگری ئەو ساتەی دادگای شۆڕشی مەریوان ، دەدرێتە بەر جوێن و سوکایەتی پێکردن  و فەرمان دەدات بە دوو  دیژبان کە لە پێش چاوی خەڵکانی حازر و چەند” وکیل “دا دەیدەنە بەر لێدان و سوکایەتی پێکردن. دایکم هەڵدەستێت بە سکاڵا کردن لە “حەیدەرزادە” ، بەڵام هیچ یەک لە شاهیدانی حازر لە وێدا ناێین بۆ شاهیدی دان .یەکێک لە وەکیلەکانی ئامادە بوو لەوێدا کە گوێی لە جوێنداینی ڕێیداران بوو ، بە دایکم گوتبوو ؛ ئێمەیان ئاگادار کردۆتەوە کە شاهیدی نەدەین !

هەر بۆیە دۆسییەکەیان داخست.عەدنان ڕەشیدی لە درێژەدا دەڵێت؛ براکەم بە هۆی بەدوادا چوونی بۆ دۆسییەکەم لە” دیوانی بەرزی وڵاتدا” ، لە لایەن ئیتلاعاتی سپای کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە مەریوان،  کاتی قۆڵبەسکردنی  لە بەر چاوی دەیان کەسدا دەدرێتە بەر تەقە لێکردن ڕاو نان.

پێویستە بە بیری بێنینەوە، عەدنان ڕەشیدپور چالاکی مافی مرۆڤ لە کاتی بونیاد نانی ئەم ڕێکخراوەیەوە لە ساڵی 2005دا لەم ڕێکخراوەیەدا وەکوو هەواڵنێرێک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا دەستبەکار بوە.

14469196_1857333721163085_136924709_nلە ساڵی 2006دا لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە بە هۆی چالاکی مافی مرۆڤییەوە دەستبەسەر و بە ۱۲ ساڵ حەپس و دوور خستنەوەی ئازاد بۆ “مەهریزی پارێزگای یەزد”سزا دەدرێت و دوای ٨ ساڵ بەسەر بردن لە زینداندا  توشی نەخۆشینگەلێکی زۆر دەبێت و بۆ چارەسەری کردن بە پشوێک و دانانی بارمتە بۆ دەرەوەی زیندا هەناردە دەکرێت.

کاتێک کە بنەماڵەکەی داخوازی  ئازادی مەرجدار بۆ عەدنان بەهۆی هەبوونی نەخۆشییەکیەوە دەکەن و سەردانی دادگای مەریوان وسنە دەکەن ، ئەو ڕاستییەیان بۆ ئاشکرا دەبێت کە دۆسییەی عەدنان ڕەشیدی لە دوای ٨ساڵ زیندان هێشتا لە سیستمی دادوەریدا نەنوسراوەتەوە .

لە لایەن وەکیلێکەوە بە بنەماڵەی ئەم چالا مافی مرۆڤییەوە ڕادەگەیەندرێت ، هۆکاری تاپۆ نەکردن و نەنوسینی ناوی کوڕەکەتان، وەزارەتی ئیتلاعات و دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێرانە و مەبەستی تایبەتی ئەوانیش لەو کارە ئەوەیە ، پێش لە ئازاد بوونی عەدنان ڕەشیدی بگیردرێت لە دوای ئەوەی خولی سزادانە یاساییەکەی تەواو کرد.

عەدنان ڕەشیدی کاتێک بەم نهێنییە دەزانێت ، لە دوای نەجات بوونی لە نەخۆشخانە ناگەڕێتەوە بۆ بەندیخانە و بە نەگەڕانەوەی بۆ زیندان دۆسییەکەی لە لایەن دادگای شۆڕشەوە تاپۆ دەکرێت و هەڵدەستن بە ناردنی ئاگادار کردنەوە و دەستڕاگرتن بەسەر بارمتەکاندا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایدەگەێنێت کە لە ئەگەری هەر چەشنە دەسترێژیک بۆ بنەماڵەی ئەو ئەندامەمان لە دادگای نێو نەتەوەیدا لە کۆماری ئیسلامی سکاڵا تۆمار دەکات و هەر وەها کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە چالاکانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوە مافی مرۆڤییەکان داخوازی دەکات لەو پەیوەندییەدا بێدەنگ نەبن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

14445661_1857333711163086_417391463_n