ک.م.م.ک:
سێشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی ڕەشەمەی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، “ڕێبوار مارابی ” خەڵکی گوندی ماراب سەر بە شاری کامێران لە گەڵ باوکی “فەرەیدون مارابی ” لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کران.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران سەرەتا هێرشیانکردە سەر ماڵی باوکی و واتا فەرەیدون مارابیان دەستبەسەر کرد و تا کاتی دەسبەسەرکردنی کوڕەکەی ڕێبوار مارابی وەک بارمتە ڕایانگرت بوو.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە، فەرەیدون مارابی، پاش دەسبەسەرکرانی کوڕەکەی لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران ئازاد کرا و لە دۆخی ئێستای ڕێبوار مارابی هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.
ع. ر