دەست هەڵگرتنی پترلە ٤۰ هەزار قوتابی لەخوێندن لە شاری دزفول

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بە هۆی قەدەغەکردنی خویندن بە زمانی دایکی، هەژاری و بێکاری پتر لە ٤۰ هەزار قوتابی دەستیان لە خویندن بەردا.

جێگری بەرپرسی پەروەردەی و فێرکاری کۆماری ئیسلامی ئێران لە دزفولدا «دەستی ترک» ڕایگەیاند کە پتر لە ٤۰ هەزار قوتابی ئەم شارە لە بەشی خوێندنی سەرەتایدا لە ئەم شارە و گوندەکانی سەر بەم شارە وازیان لە خوێندن هێناوە. ناوبراو دەڵێت: قوتابیان لە قۆناغی سەرەتایدا بە هۆی کێشەگەلێکی جیاوازی تاکە کەسیەوە وازیان لە خویندن هیناوە.

سیاسەتگەلی وێکچوو کردنی (ئاسمیلاسیون) کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەشی پەروەردەیی و فێرکاریدا و شاردنەوەی لاوازی گەلی سیستەمی دەوڵەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی وازهێنانی قوتابیانە لە خوێندن.

جێبەجێ نەکردنی خاڵی ۱۳ و ۱٥یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێران کە باس لە خوێندن بە زمانی دایکی دەکات و تائێستاش ناڕوونە بە چ هۆیەکەوە ناچێتە بواری کرداریەوە، بەڵام هۆکاری سەرەکی لاوازی و وازلێهێنانی قوتابیان بۆ درێژەدان بە خویندن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان