بەردەوامبوونی هێرشی شیمیاییەکان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە بۆ سەر خوێندنگە جیاوازەکان و ژەهراویبوونی خوێندکاران

ک.م.م.ک:
یەکشەممە‌‌‌ ۱٤ی ڕەشەمەی ۲۷۲۲ی کوردی، لەبەردەمامیی تۆڵەسەندنەوەی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە خەڵکی کوردستان و ئێران، ئەمڕۆ خوێندنگاکانی زەینەبیە، عیسمەت و خەدیجەی کوبرا لە شاری گیلانی غەرب و
هەروەها خوێندنگای ناوەندی کچانی مەعسومییەی شاهد لە کرماشان بە شیمیایی هێرشی کرایە سەر و ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاران بە توندی ژەهراوی بوون.

جێی سەرنجە کە هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر ژمارەی خوێندکارە ژەهراویەکان لەبەردەستدا نییە و هەندێکیان گەیانراونەتە نەخۆشخانەکان.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *