ئیلام؛ هاووڵاتییەک بۆ دووهەمین جار بە دوو کەیس تۆمەتی ناڕەوای خرایە پاڵ

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ڕێکەوتی ٣ی ڕەشەممەی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، لاوێکی کورد خەڵکی ئیلام بە ناوی مێهدی سادقی ٢٤ساڵ تەمەن کە لە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕەزبەری ڕابردوو دا دەستبەسەر کرا بوو و پاشان بە بارمتە ئازاد ببوو، دوو مانگ دوای ئازاد بوونی دیسان بانگی دادگا کراوەتەوە و دووهەمین کەیسی دڵخوازی خۆیان بۆ ناوبراو چاک کردوە و ئەو تۆمەتە نوێ و ناڕەوایانەیان خستۆتە پاڵی، بە گوێرەی ئەو کەیسە بڕیاری “اغوا”(دەنەدانی خەڵکی بۆئاژاوەنانەوە و تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی و گشتی و تاون دژی تەناهی ناخۆ و دەرەوەی ووڵات )بۆ ناوبراو دەرکراوە.

شیاوی باسە کە، مێهدی سادقی لە کەیسی یەکەم دا لە لایان دادگای تاوانەکانی ئیلام سزای ٦ مانگ بەندکرانی زۆرە ملی و ٧٤ قامچی و مافی دووساڵ چوونە دەرەوەی ووڵاتی بە سەر دا سەپا بوو.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *