بوکان؛ ڕۆژنامەنووسێک لە زیندان ئازاد کرا

ک.م.م.ک:
سێشەممە۲٥ی ڕێبەندانی ۲۷۲۲ی کوردی، مەسعود کۆردپوور، سەرنوسەری ئاژانسی هەواڵی موکریان پاش تێپەڕاندنی ٥ مانگ زیندانی کردن بە بێ ئاگادارکردنەوی پێشوەختە لە زیندانی حکوومەت لە بۆکان ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە، کە پێشتر ناوبراو لەلایەن دادگای ئینقلاب له بۆکان، بە تۆمەتی “پروپاگەندە دژی سیستم” و “شێواندنی رای گشتی” سزای ۱۷مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرابوو.

مەسعود کۆردپوور بە هۆی کار و چالاکی و کاری ڕۆژنامەوانی تا ئێستا چەنددین جار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر و سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنراوە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *