کرماشان؛ هاوڵاتییەکی دیکە لەم شارەدا بینایی لەدەستدا

ک.م.م.ک.:

ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی پەرویز یاری خەڵکی کرماشان، دانیشتووی شارۆچکەی مەهدیە (دەڕەدرێژ) کەوتە بەر هێرش و تەقەی ڕاستەوخۆ و بە شێوەیەکی سیستماتیک لە چاوی خۆپیشاندەران لە لایەن هێزە چەوسێنەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە و چاوی ​​چەپی لەدەست دا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە کەسی ناوبراو لەگەڵ هاوڕێکەی شایان وەیسی ساچمەی بەرکەوتووە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی بارودۆخی کەسی ناوبراوەوە نییە.

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *