ک.م.م.ک:
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە گەیشتوون، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ۱٨ی ڕێبەندانی ۲۷۲۲ی کوردی، دوو هاووڵاتی شاری پیرانشار بە ناوەکانی ڕەزا بورکە و سەمیع ڕەسووڵی، بەبێ نواندنی فەرمانی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر وگوازرایەنەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، هێزە ئەمنییەتییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە و دەستبەسەریان کردوون و مۆبایلی ئەندامانی بنەماڵەکانیان -ش زەوت کردووە.
جێگای باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو هاووڵاتییە، هیچ زانییارییەک بەدەستەوە نییە.
ع. س