کامێران؛ ئازادی کاتی مێرمنداڵێکی بەندکراو بە دانانی بارمتە

ک.م.م.ک:

دووشەممە رێکەوتی ١٧ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەکی مێرمنداڵ بە ناوی “زانیار ئەسەدی ” تەمەن ١٦ ساڵ خەڵکی شاری کامێران،کە لە ڕێکەوتی ١۵ی سەرماوەزی ڕابردوودا بە بێ نواندنی بڕیاری دادوەر و لە سەر شەقام دا دەستبەسەر کرا بوو بە دانانی بارمتە تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە ناوەندی پەروەردە و راهێنانی سەر بە ناوەندە ئەمنیەتییەکان حکوومەتی ئێران لە شاری سنە ئازاد کرا.

شیاوی باسە کە، ناوبراو لە کاتی دەستبەسەری دا لە هەبوونی پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێ بەش کرابوو و تۆمەتە پاڵخراوەکانی دژی ناوبراو ئاشکرا نەکراوە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *