کۆبونەوەی ناڕەزایی کرێکارانی پیترۆشێمی ئیلام

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: لە دوینێوە ۳۱ خەرمانان؛ پتر لە ۳۰۰ کرێکاری چەندین کۆمپانیای پەیمانکاری چیمەن تۆی ئیلام بە هۆی وەرنەگرتنی مووچەی سێ مانگی ڕابردوو و جێبەجێ نەبوونی بەڵێنەکانی خاوەنکاران دەستیان لە کار کێشایەوە و کۆبوونەوەی ناڕەزایان دەربڕی.

 

بە کوتەی یەک لە کرێکارانی ناڕازی؛ ئەم کۆبوونەوانە لە سەرلەبەیانی دوێنێوە دەستی پێ کردوە و کرێکارانی چەندین کۆمپانیای پەیمانکاری کە لە ژێردەستی کۆمپانیایی پیترۆشیمی ئیلامدا ئیش دەکەن لەم کۆبونەوانەدا بەشدار بوون. ئەمە لە کاتێکدایە کە پیشتر بە پێی ناڕەزای کرێکاران بەرپرسی گشتی کۆمپانیای ناوەندی پیترۆشیمی ئیلام بەڵێنی بە کرێکاران داوبو لە سەرەتای مانگی ڕەزبەر هەموو مووچە دواکەوتوەکانیان دەدرێت، بەڵام بەڵێنەکانی بەرپرسی کۆمپانیای ناوەندی جێبەجێ نەکرا و هەر بەو هۆیەوە کرێکاران دیسان بەناچاری دەستیان لە کار کێشایەوە بۆ ئەوەی بتوانن مافەکانی خۆیان وەدەست بخەن.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان