مێرمنداڵێک زیندانی بەسەردا سەپێنرا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، لەماوەی چەندد ڕۆژی ڕابردوو هاوڵاتییەک بەناونیشانی کورووش گراوەن، ١٧ساڵ تەمەن و خەڵکی سەرابلە سەربە ئیلام لەلایەن دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێرانەوە لەو شارە ٧ مانگ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێنرا.

شیاوی باسە کە ئەم هاوڵاتییە لەلایەن دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێرانەو لەو شارە بە سەرۆکایەتی دادوەر ئەمیدی بەتۆمەتی گردبوونەوە و هاریکاری بۆ تاوان دژبە ئاسایشی ناوخۆ و بەشداری لە خۆپیشاندان و شکاندنی کەلووپەلی گشتی بە ٧مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە.

شیاوی باسە کە کورووش گراوەند سەرماوەزی ئەمساڵ لەڕەوتی خۆپیشاندان و مانگرتنەکان دژبە کوشتنی ژینا ئەمینیی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە سەرابلە دەستبەسەر کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *