ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، دووشەممە١٠ی ڕێبەندانی٢٧٢٢ی کوردی، مامۆستا یاسر کەریمی برای مامۆستا ئیبراهیم کەریمی پێشنوێژی مزگەوتی نەنەڵە لە شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
شیاوی باسە، مامۆستا لوقمان ئەمینی پێشنوێژی مزگەوتی چواریاری نەبیی لە سنە و مامۆستا ئیبرایم کەریمی پێشنوێژی مزگەوتی نەنەڵەی مەریوان ـیش ئەوڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسیبەسەر کران.
ق.ش