مەهاباد؛ هاووڵاتیییەک لەلایەن هێز ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە بریندار کرا


ک.م.م.ک

پێنج شەممە ٦ی بەفرانباری۲۷۲۲ی کوردی، ماشێنی هاووڵاتییەک خەڵکی مەهاباد بە ناوی شەهاب ئەلیخانی ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزەکانی ئینتزامیی “پاسگای دارلەک” بە گومانی گواستنەوەی کەڵوپەڵی قاچاخ تەقەی لێکرا و ناوبراو بە سەختی بریندار بوو.

شایانی باسە کە ئەم هاوڵاتییە کە بە ماشێنی شەخسیی خۆی خەریکی ڵێیخوڕین بووە، ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزەکانی ناوبراو تەقەی لێکراوە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی شاری ورمێ کراوە.

شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ دۆخی تەندروستی و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە، هیچ زانییارییەک بەدەستەوە نییە.

ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *