ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵەکان، سێ هاوڵاتی خەڵکی مەهاباد بەناوەکانی، ئیسکەندەر بەردریز، شارام عەلیخانی و خەلیل ئەمینی لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕفێنران.
بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە سەرکوتگەرە تیرۆریستییەکانی سپای پاسدارانی ئێران لە شاری مەهاباد دەستیان دایە ڕفاندن و ڕاگواستنی هاوڵاتیان بۆ شوێنی نادیار.
شیاوی باسە کە، تاکاتی ئامادە کردن و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ئەو هاوڵاتییە ڕفێنراوانە بەدەستەوە نییە.
ق.ش