دەرکردنی حوکمی ١٧ ساڵ زیندان بۆ پێشنوێژی مزگەوتی خاتم الانبیاءی شاری جوانڕۆ

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵەکان، مامۆستا سەیف اللە حسەینی، پێشنوێژی مزگەوتی خاتم الانبیاءی جوانڕۆ لەلایەن دادگای تایبەتی مامۆسیایانی ئاینییەوە لە هەمەدان بە تۆمەتی لە مەکتەب قورئانی کوردستان، چالاکی پڕوپاگەندایی دژی دەسەڵات، هانی خەڵک بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵات و سووکایەتی بە خومەینی و خامنەیی، سەرجەم بە١٧ ساڵ زیندان و ٧٤زەبری قامچی، دووساڵ دوور خرانەوە بۆ ئەردەبیل و داماڵینی جلی مامۆستایانی ئاینیی مەحکووم کرا.

ئەو حوکمە دەرکراوە چوارشەممە ٥ی ڕێبەندان بەبنەماڵەی ئەم
مامۆستا کوردە ڕاگەیەندراوە.

شیاوی باسە، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە ڕێکەوتی ٢٢ی سەرماوەزی ئەمساڵ هێزە ئەمنییەکان هەڵیان کوتایە سەرماڵەکەی و توندئاژۆیانە دەستبەسەریان کرد و دەستی هاوژینی ناوبراو خاتوون قادریان شکاند.

شیاوی باسە، دوابەدوای دەستبەسەری ئەم مامۆستایە، خەڵکی شاری جوانڕۆ شەوانە لە بەرانبەر قایمقامەتی حکوومەت لەو شارە گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربێنیان پێک هێنا و خوازیاری ئازادی ناوبراو بوون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *