زیادکردنی گوشار و هەڕەشە لە حسەین حسەینپوور لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، هاوڵاتییەک بەناونیشانی حسەین حسەینپوور٢٥ساڵ تەمەن، خەڵکی شاری مەهاباد لەڕەوتی خۆپیشاندانە گشتگیرەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە کەوتۆتەبەر گوشار و هەڕەشەی توندەوە.

شیاوی باسە، ناوبراو لە بریندارەکانی خۆپیشاندانە گشتگیرەکانی شاری مەهاباد بووە کە ڕێکەوتی ٦ی خەزەڵوەری ئەمساڵ ساچمە بەر چاوی کەوتووە و بینایی چاوێکی لەدەستداوە.

جێی سەرنجە کە بنەماڵەی ناوبراو بە شێوەی بەردەوام لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی حکوومەتت ئێرانەوە هەڕەشەیان لێکراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *