ئیلام؛ هونەرمەند محەمەد عەباس زادە بە دوو سال زیندانی و سزای نەغدی مەحکووم کرا

ک.م.م.ک
چوارشەممە٥ی ڕێبەندانی۲۷۲۲ی کوردی،
هونەرمەند محەمەد عەباس زادە خەڵکی شاری ئیلام، بەهۆی وتنی گۆرانی ژن، ژیان ئازادی بە نیشانەی ناڕەزایی بەرامبەر بەکوشتنی ژینا ئەمینی، لەلایەن لقی ۱۰۳ی دادگای تاوانەکان(کیفری)لە شاری ئیلام. بە دوو ساڵ بەندکردنی تەعلیقی، دوو سال قەدەغەی ڕویشتن بۆ دەرەوەی وڵات و هەر وەها بە بڕێک پارەی نەغدی مەحکووم کرا.
شایانی باسە کە ناوبراو لەماوەی ڕابردوو، بەهۆی وتنی گۆرانی  ژن، ژیان ئازادی بە نیشانەی ناڕەزایی بەرامبەر بەکوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و پاشان بە دوو سال زیندانی کردنی تەعزیری و دواتر بەو سزایەی کە سەرەوە ئاماژە پێکراوە، محکووم کراوە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *