۷۰۰ منداڵ لە شەقامەکانی کرماشان

بەڕێوەبەری گشتی «بێهزیستی» پارێزگای کرماشان پشتڕاسی کردوە کە لە کرماشان ۷۰۰ منداڵ لە شەقامەکانی شاردا کاردەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ئومید قادری لە مەڕ دۆخی منداڵانی کار لە کرماشاندا گوتی؛ منداڵانی سەر شەقامەکان بۆ بژێوی ژیان کار دەکەن، ڕەنگە ئەوانە منداڵانی کار بن یان خود بێ سەرپەرەست (بێ مشوور) یان گەورەی خراپیان هەبێت و لە شەقامەکاندا بێدەرەتان کرابێتن.

قادری «بێهزیستی» وەکوو حامی و ڕێکخەری منداڵانی کار لەقاو داو و ڕایشیگەیاند؛ کرماشان پارێزگای ل پێشەنگە لە مەڕ پێڕاگەیشتن بە منداڵانی کاردا و لە ساڵی ۷۹ وە ناوەندی ڕاگرتنی منداڵانی سەرشەقاممان بەڕێخستوە و لە ڕێنمایی و خزمەتگوزاری تەندروستی بێبەش نەکراون.

لاف و گەزافی ئەم بەرپرسەی حکومەت لە حاڵێکدایە کە لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕاپۆرتێکی لە سەر «تاشینی سەر» ی منداڵانی کاری لە کرماشاندا (لە لایەن سەدی مەعبەر) و ئەو سوکایەتی پێکردنەی کاربەدەستانی بە منداڵان، لە ڕاپۆرتێکدا بڵاو کردەوە.

منداڵانی کار، بەو منداڵە کرێکارانە دەگوترێ کە بە شێوەی دایمی دەخرێنە ژێرکار و چەوساندنەوە و زۆر جار لە چوون بۆ قوتابخانە و چێژ وەرگرتن لە خولی منداڵی بێبەش دەکرێن و تەندروستی گیانی و ڕۆحییان دەکەوێتە مەترسییەوە.

کارکردن بە منداڵ لە زۆربەی وڵاتان و ڕێکخراوە جیهانییەکاندا وەکوو چەوساندوە چاوی لێدەکرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان