پیرانشار؛ برینداربوونی هاوڵاتییەک لە بەرزاییەکانی قەندیل

ک.م.م.ک:

چوارشەممە٥ی ڕێبەندانی٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی حەسەن پترووسی خەڵکی گوندی شەتخان سەربەشاری پیرانشار کەلە کاتی ڕۆیشتن لە بەرزاییەکانی قەندیل بووە لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە بەبێ هۆشداری پێشوەختە و بە شیمانەی ئەوەی شتوومەکی قاچاخی پێیە تەقەی لێدەکەن و فیشەکی بەردەکەوێ و بەگرانی بریندار دەبێت.

شیاوی باسە کە، ناوبراو بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی شاری پیرانشار کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *