ک.م.م.ک:
سێشەممە ڕێکەوتی٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ی کوردی، کەسانی بەکرێگیراوی سپای تیرۆریستی پاسداران هێرشیان کردەسەر بنەماڵەی شەهیدی ڕێی ئازادی هێمن هەمزە لە گوندی بێوران سەربە شاری سەردەشت بۆ ئەوەی لەم ڕێگەوە پەیامێکی هەڕەشەئامێزیان بۆ دیکەی بنەماڵەی گیانبەختکردووان ناردبێت، هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە سێ کەس لە براکانی شەهید هێمن هەمزە بەناوەکانی ئازاد، عەبدوڵڵا و محەممەف هەمزە لەم پەلامارە بەگرانی برینداربوون و لەلایەن خەڵکەوە بۆ نەخۆشخانەی سەردەشت گوازرانەوە.
شیاوی باسە کە، خەڵکی چاونەترسی سەردەشت بۆ ڕێگری لە ڕفاندنی ئەم سێ بریندارە لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە لەبەدەم نەخۆشخانە کۆبوونەوە.
ق.ش