مامۆستایانی شارە جیاجیاکانی کوردستان لە مەڕ بەشداری لە مانگرتن و ناڕەزایەتی سزای نەخت یان بەسەردا سەپا

ک.م .م.ک:

دووشەممە ڕێکەوتی ٣ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی وەدەست کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کەوتوون، لە دوو مانگی رابردوودا ٤٣ کەس لە چالاکانی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان، بڕی ٦ ملیۆن تمەن وەک سزای نەخت لە مافە یاسایی و دارایەکانیان لێ زەوت کراوە، وپێیان ڕاگەیاندوون کە تا کۆتایی مانگی جۆزەردانی ساڵی داهاتوو بەم شێوەیە ئەم بڕە پارەیەتان لێ دەگێڕدرێتەوە و هەروەها هەڕەشەیان لێ کردوون کە ئەگەر بێتوو بەردەوام بن لە پشتیوانی لە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵکی ئێران و کوردستان، ئەو سزایانەش درێژەیان دەبێت.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، بڕیاری ئەم جۆرە سزایانە لە لایان ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی دەرکراوە و هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ بەشداری کردنی مامۆستایان لە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی و مانگرتنەکانی خەڵک.
ناوی مامۆستایانی سزا دراو لە شارەکان بە گوێرەی ریزی ژێرەوەیە:

سەقز ٩ کەس
١.سولەیمان عەبدی ٢. تاهیر قادرزادە ٣. سەلاح سورخی ٤. خالید عەبدوڵڵاهی ٥. ئامانج ئەمینی ٦. ئەحمەد قادری ٧. لەیلا عینایەت زاده ٨. ئیسماعیل نیعمەت زاده ٩. لوقمان ئەڵاەمورادی

مەریوان ٧ کەس
١.تەحسین موستەفا ٢. عەلی دلاویز ٣. شەیدا شەمس ٤. فاتمە غوڵامی ٥. سامان کووششی ٦. فارووق سەعیدزادە ٧. شیلان محەممەدزادە

دیواندەرە ١٠ کەس
١. جەلیل عەلەوی ٢. عادل میرزایی ٣. خالید سولەیمانی ٤. عوسمان ڕەزایی ٥. مێهدی سولەیمانی ٦. هیوا شامەحمەدی ٧. پەرویز ئەحسەنی ٨. کاوە مەحمەد زادە ٩. ئازاد مورادی ١٠. هیوا قوڕەیشی.

شاری سنە ١٧ کەس کە ١٤ کەس لە ناوچەی(ناحیەی) یەک و ٣ کەسیش لە ناوچەی دوو(ناحیەی ٢)کە ناوەکانیان ئاشکرا نەکراوە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *