دەستبەسەری خوێندکارێک لە سنە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، یەکشەممە٢ی ڕێبەندانی٢٧٢٢ی کوردی، ئەشکان عومرجوویی خەڵکی ورمێ و خوێندکاری زمان و ئەدەبی کوردی زانکۆی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە سنە دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار ڕاگوازرا.

لەلایەکی دیکەوە، محەممەد دادڕەس هاوڵاتی خەڵکی شاری مەریوان پاش ٥٤ ڕۆژ لێپرسینەوە و دەستبەسەری، هێشتا لەچاوەڕوانیدایە.

ئەم هاوڵاتییە لە سەرماوەزی ئەمساڵ لەڕەوتی خۆپیشاندانە گشتییەکان لەشاری مەریوان لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئێران دەستبەسەر کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *