دەستبەسەری دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دوو هاوڵاتی بەناوەکانی مەلاحەسەن کووهی و شایان سادقی لە شارەکانی سەردەشت و دێولان، لەلایەن هێزە ئەمنیی و ئیتلاعاتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

پێنجشەممە٢٩ی بەفرانباری٢٧٢٢ی کوردی، مامۆستا مەلاحەسەرن کووهی پێشنوێژی مزگەوتی بازاڕی شاری میراوای سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا.

هەروەها چوارشەممە٢٨ی بەفرانباری ئەمساڵ، شایان سادقی هاوڵاتت خەڵکی دێولان لە ماڵەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوو دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

تاکاتت بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەمەڕ ئەو تۆمەتانەی خراوەتەپاڵ ئەم هاوڵاتییانە نەزانراوە.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: