ئێعدامی هاووڵاتییەک لە بەندیخانەی ورمێ

ک.م.م.ک:

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی سەیید فەرهاد حوسێنی خەڵکی گوندی تەمرئاباد، سەر بە شاری سەڵماس، لە بەندیخانەی ورمێ ئێعدام کرا.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، ناوبراو یەک ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر کرا بوو و پاش تێپەڕبوونی ساڵێک، ڕۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٨ی بەفرانبار لە بەندیخانەی ورمێ لە سێدارە درا.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *