ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، مامۆستا مەلا یوونس نەوخاە، لە وانەبێژانی قوتابخانەی زانستی ئاینیی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری پیرانشار، لەلایەن دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئاینیی ئێران لە شاری ورمێ بەتۆمەتی پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات، چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەبێ مۆڵەت، ڕاگەیاندنی جێژنی قوربان بەبێ مۆڵەتی دەوڵەت و بەشداری لە لێژنەی فتوا بۆ بابەتە ئاینییەکان بە٤ ساڵ و ٦ مانگ زیندان و داماڵینی جلی مامۆستایەتی ئاینیی مەحکووم کرا.
شیاوی باسە کە ئەم مامۆستایە، پێنجشەممە ١٦ی پووشپەڕ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێرانەوە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر کرابوو.
ق.ش