ک.م.م.ک:
چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، دوو هاووڵاتیی کە ئەندامی یەک بنەماڵەن بە ناوەکانی “ئەحمەد عەبدوڵڵا پوور” باوکی بنەماڵە و “شاهۆ عەبدوڵڵا پوور ” کوڕی ئەحمەد عەبدوڵڵاپوور،خەڵکی پیرانشار لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران بێ نواندنی بڕیاری دادوەر دەستبەسەر کراون.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە، ئەحمەد عەبدوڵڵا پوور چەند جاری دیکەش بە تۆمەتی سیاسی و ئەندامیەتی لە یەکێک لە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی گیراوە و پاش تێپەڕبوونی بەندکرانی ئازاد کراوە، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە لە چارەنووسی ناوبراوەکان هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.
ع. ر