بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: لە دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندنەوە، سپای پاسدارانی ئێران بە دابەشکردنی ۳٥۰ پەکێجی فێرکاری لە پانتایی شارستانی روانسەردا منداڵانی هەژار و بێمشوور وسەرپەرستیان بە وتەی سپای پاسداران، خستۆتە بەر پشتیوانی خۆیان.
بە پێی ڕاپۆرتەکەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بە فرمانی «ئەڵادانە» فەرماندەری سپای پاسدارانی دەڤەری روانسەر ۳٥۰ پەکێجی فێرکاری مەزهەبی هاوپێچ لە گەڵ کتێبی سیاسی و نیزامی و سەرەتایی سپادا لە نێو قوتابیانی بێسەرپەرەست و گەورەی ناکارامە لەژێر ناوی کومیتەی ئیمداد دا پەردەپۆش کردوە و لە ناو گوندنشینانی ئەو شارستانەدا بڵاو کردۆتەوە.
سپای ڕوانسەر لە دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندا ئەم هەڵبژاردەیە لە پێناو درێژەی پرۆژە فێرکارییەکانی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ناوزەد کردوە و ڕایگەیاندوە:
فێرکردنی زانستی منداڵان دەبێت هاوکات بێت لە گەڵ فێرکاری ڕامیاری و مەزهەبی و لە ڕاستای نیزامدا بێت
سەرهەنگ ئەڵادانە ڕایگەیاندوە؛ ئەمڕۆ منداڵانی شۆڕش و نەتەوەی موسڵمانی ئێران لە سپادا بە ئەرکی خۆیانی دەزانن کە هەموو یارمەتیک بە هەژاران و لێقەومانوانی ناوچەی هەورامان بکات.
بەخشی شاهۆ و گەورە دێهاتەکانی حەسەن ئاواو زالو ئاو و سەرجەم شاری ڕوانسەر لەدرێژەی و پڕوگرامی سپای پاسداراندایە و کلتوری نیزام پەرە پێدەدن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان