ئێعدامی هاووڵاتییەکی خەڵکی ورمێ لە بەندیخانەی ڕەجایی شار

ک.م.م.ک:

دووشەممە ڕێکەوتی ١٩ی مانگی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، بەرپرسانی بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج، هاووڵاتییەک بە ناوی “ڕەشید لەوەندپوور ” تەمەن ٢٨ ساڵەیان ئێعدام کرد.

بە پێی ڕاپۆرتەکە، ڕۆژی یەکشەممە ئەو هاووڵاتییە وێڕای بەندکراوێکی تر خەڵکی ورمێ بە ناوی پەیمان عەرەب، محەممەد قوبادلوو و محەممەد برووغەنی رەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون بۆ جێبەجێکردنی حووکمی ئێعدام.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، ڕەشید لەوەندپوور بە تۆمەتی مادە هۆشبەرەکان سە ساڵ لەمەوبەر دەستبەسەر کرا بوو و لە لایان دەزگای دادی ئێران بڕیاری ئێعدامەکەی جێبەجێ کرا.

ع. ر

Leave a Reply

%d bloggers like this: