ک.م.م.ک:
یەکشەممە ١٨ی. بەفرانباری ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی فەرهاد مەلەکی، خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەربە شاری سنە و نیشتەجێی مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لەو شارە لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
شیاوی باسە کە هێزە ئەمنییەکانی ئێران پاش هێرش بۆسەر ماڵی فەرهاد مەلەکی دەستیاندایە پشکنینی ماڵەکەی و موبایلی خۆی و بنەماڵەکەشیان دەستبەسەردا گرت.
شیاوی باسە کە تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی نراونەتە پاڵی ئەم هاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.
ق.ش