قوروە؛ دەستبەسەری هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵەکان، پێنجشەممە ١٥ی بەفرانباری ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران، هاوڵاتییەکیان بەناونیشانی مەهدی ئەسفەندیاری خەڵکی شاری قوروەـیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.

بەگوێرەی هەواڵەکە، دەستبەسەری مەهدی ئەسفەندیاری بەبێ نواندنی حوکمی قەزایت بووە.

تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *