ک.م.م.ک:
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی کە وەدەست کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کەوتوون، دوو مامۆستا بە ناوەکانی “کیومەرس واعێزی” و ” عەلی حوسێن شەمایلی ” هەردووکیان خەڵکی شاری سۆنقۆر و کولیایی لە لایان دەزگای دادی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران تێکڕا بە ١١ ساڵ و ١٠ مانگ بەندکرانی زۆرە ملی حووکم دراون.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە، پاش دەرچوونی ئەو بڕیارە لە لایان دەزگا ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران ئەنجومەنی هاوئاهەنگی ڕێکخراوەکانی سەندیکای فەرهەنگیان(چاندنکاران) ئەو بڕیارەیان ئیدانەکرد و خوازیاری هەڵوەشاندنەوەى بڕیارەکە بوون و داخوازی ئازادی بەپەلەی مامۆستایان و قوتابیانی دەستبەسەر کراو بوون.
ع. ر