زیندانییەک لە ورمێ مانی لە خواردن گرت

ک.م.م.ک:

دووشەممە ١٢ی بەفرانباری ٢٧٢٢ی کوردی، بەرپرسانی زیندانی ئێران، هاوڵاتییەکی زیندانیان بەناونیشانی لوقمان عەبدوڵازادە، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە، لە سنەوە بۆ زیندانی ناوەندی ئێران لە ورمێ ڕاگواست و ناوبراو بەم هۆیە دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردنی وشک.

بە گوێرەی هەواڵەکە، لوقمان عەبدوڵازادە ١٤ساڵ بەرێ، هێزی ئینتزامییەکانی ئێران، سەرەتا بەتۆمەتی پڕوپووچی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کردبوو، بەڵام پاش ئەوەی لە سەلماندنی تۆمەتەکە سەرکەوتوو نەبوون، تۆمەتی سیاسیی چالاکی دژی دەسەڵاتیان لکاند بەم هاوڵاتییەوە.

شیاوی باسە کە، ئەم هاوڵاتییە ماوەی ١٤ساڵ لە زیندانی حکوومەتی ئێران بووە و هەنووکە٦٠٠ملوێن تمەن غەرامەی نەختی بەسەردا سەپێنراوە کە ناوبراو توانای ئەوەی نییە بیدات.

لوقمان عەبدوڵازادە هەنووکە ماوەی ٤ڕۆژە کە لەناو مانگرتن لە خواردندایە و بەرپرسانی قەزایی حکوومەتی ئێران دەبێ وڵامدەری سڵامەتی ناوبراو بن.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *