ک.م.م.ک:
دووشەممە رێکەوتی ١٢ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی هێژا(جەببار)تەهماسبی بەڕێوەبەر و بەرپرسی بڵاووکی ماف(حقوقی ) لە لایان دەزگای ئەمنییەتی حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بانگهێشت کرا.
هەروەها یەکشەممە ڕێکەوتی ١١ی بەفرانبار،هاووڵاتییەک بە ناوی “بارزان مەهدەوی” خەڵکی شاری جوانڕۆ لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگوێست.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە، هێژا(جەببار ) تەهماسبی ڕۆژنامە نووس بۆ جاری دووەم لە لایان دەزگا ئەمنیەتییەکانی حکوومەت بانگهێشت دەکرێت کە بڵاووکی حقوقی(ماف) لە سەرماوەزی ئەمساڵدا لە لایان جێگری کولتووری و گەیاندنی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی ئیجازەی کاری لێ ئەستێندرابۆوە .
ع. ر