ک.م.م.ک:
سێشەممە ڕێکەوتی ١٣ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، لێکۆڵەر و چالاکی مافی ژنان و ئێتنیکی و خەڵکی شاری کەلار دەشت، پاش ١٠٤ رۆژ بەندکران بە دانانی بارمتەی ٣ میلیار تمەنی به شیوەی کاتی لە بەندیخانەی قائیمشار ئازاد کرا.
عوسمان موزییەن یەکێک لە پارێزەرەکانی ئەو زیندانییە سیاسییە لەو بارەوە کووتی: خاتوو کاووسی پاش بێتاوان دەرچوونی لە تۆمەتی “افسادفی الارز” لە بەندیخانەی قائیمشار ئازاد کرا، بەڵام دادگای شۆرشی ئیسلامی شاری ساری بڕیاری ٦٢ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاند کە مۆڵەتی ناڕەزایەتی دەربڕینی بۆ خاتوو کاووسی هێشتۆتەوە.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە، ناوبراو لە لایان دادگای شۆرشی شاری ساری بە تۆمەتی گردبوونەوە و هاوکاریی دژی ئاسایشی نەتەوەیی ووڵات ٣٩ مانگ بەندکران، سووکایەتی بە خامنەیی ١٥ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکران، و چالاکی پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات ٨ مانگ بەندکرانی بۆ بڕایەوە.
ئەم چالاکە کوردە یارسانیە، لە ڕۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٣١ی خەرمانانی ئەمساڵدا لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران لە ماڵی خۆی دەستبەسەر کرا و رەوانەی بەندیخانەی تۆنیکابۆن کرا.
ع. ر