هاووڵاتیەک لە جوانڕۆ کوژرا

ک.م.م.ک:

شەممە ۱۰ی بەفرانباریی۲۷۲۲ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی بورهان ئەلیاسی خەڵکی جوانڕۆ دوای تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێران لە شارەکە گیانی لەدەستدا.

جێی باسە کە هاووڵاتیانی جوانرۆ ئەمڕۆ بەنیازبوون بچنە گۆڕستانی حاجی ئیبراهیم بۆ ئەنجامدانی چلەمین ڕێوڕەسمی شەهیدانی ئەم شارە بەڵام هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێران بە تەقەکردن ڕێگری لە هاووڵاتیان کرد.

جێگای ئاماژەیە، کە بەپێی راپۆرتەکان، تا ئێستا یەک کوژراو و دوو هاوڵاتی تەمەن ۱٤و ۱٨ ساڵ برینداربوون، کە ناسنامەیان بە هۆکاری ئەمنییەتی بۆ میدیاکان ئاشکرا نەکراوە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *