مەهاباد؛ ڕفاندنی ژنێکی دووگیان لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران

ک.م.م.ک:

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، دووشەممە ڕێکەوتی ٥ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران هاووڵاتێکی ژن بە ناوی زارا نەبی زادە خەڵکی شاری مەهاباد بە بێ ڕەچاوکردنی بارودۆخی دووگیان بوونی ناوبراو دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاری ڕادەگوێزن.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، زارا نەبی زادە لە خوولی هەستیاری دووگیانی دایە و دەستبەسەرکرانەکەی دەبێتە هۆی مەترسی بۆ سەر بارودۆخی دایک و منداڵەکە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *