ک.م.م.ک:
سێشەممە ڕێکەوتی ٦ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی سەییدە” سەحەر فەتحی ” خەڵکی شاری کرماشان لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کرا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، سەحەر فەتحی یەکێک لە شوێنکەوتوانی ئایینی یارسان بووە، کە لە ڕەوتی ناڕەزایەتیەکانی گشتی دا بۆ دووهەمین جار دەستبەسەر کراوەتەوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و شوێنی بەندکرانی ناوبراو لە بەر دەست دا نییە.
ع. ر