مەریوان؛ نادیاربوونی دۆخی هاووڵاتییەک دەستبەسەرکراو

ک.م.م.ک
بەپێی زانییارییەکانی کۆمەڵەی مافی مڕۆڤی کوردستان، هاوڵاتییەک خەڵکی گوندی تەنگیسەر-ی سەر بە شاری سنە بە ناوی شۆڕش براهیمی تەمەن ۳٥ساڵان، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ مانگ لە دەستبەسەرکردنی، تا ئێستا دۆخی بە ناڕۆنی ماوەتەوە.

شایانی باسە کە ناوبراو ڕێکەوتی ۳۱ی خەرمانان ۲۷۲۲ی لە ماڵی خۆی لە مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوه دەستبەسەر کراوبوو.
جێگای باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم  هاووڵاتییە، هیچ زانییارییەک بەدەستەوە نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *