ک.م.م.ک:
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، بەندکراوی سیاسی کورد کە سزای بەندکرانی هەتاهەتایی لەسەرە بە هۆی ئەشکەنجەی زۆر تووشی نەخۆشی چاوی هاتوە و مەترسی لە دەستدانی تەواوەتی ڕووناکی چاو هەڕەشەی لێدەکات.
ئەم بەندکراوە سیاسییە سەرەڕای کێشانی ۱۵ ساڵ بەندکرانی زۆرە ملی بە بێ مافی دەرچوون لە بەندیخانە بۆ یەک رۆژیش، و هەروەها لە نەخۆشیەکانی گورچیلە و ڕیخۆڵە دەناڵێنێت و لە خزمەتگوزاری پزیشکی بێ بەش کراوە.
زێنەب جەلالیان لە ڕێکەوتی ۵ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی لە بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین دوور خرایەوە بۆ بەندیخانەی کرمان و لە ڕێکەوتی ٣ی ڕەزبەری هەمان ساڵدا گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی دیزڵئاوای کرماشان، و لە خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی دا بە بێ هۆکار و بێ ڕاگەیاندنی پێشوەخت دوورخراوە بۆ بەندیخانەی شاری یەزد.
ع. ر