ئازادی کاتی هاووڵاتییەک ودژایەتی دادوەر بۆ ئازادکردنی هاووڵاتییەکی تر بە دانانی بارمتە

ک.م.م.ک:

سێشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی مەنسوور سەفایی یەکێک لە ئەندامانی کۆمەڵەی راوێژکاری چالاکانی مەدەنی یارسان لە ڕەوتی خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی گشتی کە لە ڕێکەوتی یەکی سەرماوەزدا لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کرا بوو و ڕاگوێزرا بووە بۆ بەندیخانەی دیزڵئاوای کرماشان، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

لە لایەکی دیکەوە، بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوەیەکی ئاگادار، “دادوەر سەعیدی” بەرپرسی لقی یەکی دادگای شۆرشی شاری سنە ئازادی کاتی هاووڵاتییەک بە ناوی سیامەک داوودی کوڕی محەممەد سدیق-ی بە دانانی بارمتە ڕەتکردەوە، سەرەڕای ئەوەی کە لە لایەن لقی دووی هەمان دادگا دا ئازادی کاتی ناوبراویان بە دانانی ٥٠٠ ملیۆن تمەن بارمتە پەسەند کرا بوو.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، دادوەر سەعیدی رایگەیاند بوو کە دەبێت بارمتەی ئەو بەندکراوە قورس بێت، جێگای باسە کە ئەم هاوڵاتییە لاوە لە گرتنگە لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکانی امنیتی سنە کەوتۆتە بەر ئەشکەنجەی قورس و بارودۆخی باش نییە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *