سلایدەرسیاسیەکان

دەرکردنی بڕیاری دیپۆرت بۆ دوو پەنابەری سیاسی کورد لە تورکیە بۆ ئێران

ک.م.م.ک:

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئاگادار بوتەوە، کە دوو پەنابەری کورد بە ناوەکانی “شەوگار محەممەد ” و ” حوسێن مینبەری ” لە گەڵ ٣٠ کەسی دیکە لە ڕێکەوتی ١٥ی دیسامبری ساڵی ٢٠٢٢زایینی لە قەراغ ئاوەکانی شاری مار ماریسی تورکیە، کە بە تەمای بەجێ هێشتنی ووڵاتی تورکیا بوون بەرەو ئورووپا، لە لایان هێزەکانی حکوومەتی تورکیە دەستبەسەر کران و بۆ کەمپی دیپۆرتیان ڕاگوێزران.

بە گوێرەی هەواڵ، ناوبراوەکان کاتژمێر ١١ی شەو لە قەراغ ئاوەکانی شاری مارماریس دەستبەسەر و بۆ کەمپی دیپۆرت کردنەوە لە شاری مووغلای تورکیە ڕاگوێزراون. بە گوێرەی هەواڵی سەرچاوەیەکی نیزێک لەو هاووڵاتیانە: بڕیاری دیپۆرت کردنەوەی ئەو ژن و مێردە کوردە لە گەڵ چەند کەسێکی تر کە خویان بە ئێرانی ناساندووە، دەرکراوە. بڕیار دراوە ئەوانە ڕادەستی هێزەکانی سنووری ئێران بکرێنەوە کە لەوانەیە لە هەر کات و ساتێکدا دیپۆرت کرێنەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بە پێویستی زانی کە هۆشداری بدات: لە ئەگەری دیپۆرت کردنەوەی ئەو هاووڵاتییانە بۆ ئێران، بە هۆی هەبوونی چالاکی سیاسی لە پێشووتردا، گیانیان لە مەترسی دەکەوێت و لەوانەیە لە لایان سیستەمی نادادپەروەری کۆماری ئیسلامی ئێران تووشی بڕیاری قورس، وەک لە سێدارەدان و یان بەندکرانی هەتا هەتایی ببنەوە.
هەروەها بە پێی ئەزموونی کە لە ڕابردوودا و لە ئێستادا هەیە بۆ دانپێدانانی زۆرە ملێ لە لایان دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئەو هاووڵاتییانە تووشی ئەشکەنجەی جۆراوجۆری جەستەیی و دەرونی دەبنەوە. هەر لە بەر ئەو هۆکارانەی سەرەوە داوا لە کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، ڕێکخراوەکانی پاراستنی پەنابەران UN و رێکخراوەکان و کەسایەتیەکانی چالاکی مافی مرۆڤ دەکەین سەرەڕای ئیدانەکردنی دەستبەسەر کرانی ئەو هاووڵاتییانە، داوا لە حکوومەتی تورکیا بکەن کە ئەو پەنابەرانە ئازاد کات و دەوڵەتی تورکیا لە داهاتووی ئەو جۆرە بڕیارانە ئاگادار بکەنەوە کە دەبێتە هۆکاری گەڕاندنەوەی پەنابەران بۆ ئێران.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان.

ع. ر

Related posts

شنۆ؛ ئازادی کاتی هاوڵاتییەک

Rahim Kholafai

مەریوان؛ هاووڵاتییەک لەلایەن هێزکانی ئەمنییەتیییەوە دەستبەسەر کرا

Rahim Kholafai

دوو کەس لە ورمێ لە ڕێی خۆکوژییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

Leave a Comment