ک.م.م.ک:
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، یەکشەممە رێکەوتی ٢٧ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دیواندەرە بە ناوی “ئێقباڵ خودامورادی” لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
هەروەها لە ڕێکەوتی ٢٧ی خەزەڵوەری ئەمساڵدا، مێرمنداڵێک بە ناوی زەکەریا خزری تەمەن ١٦ ساڵ، خەڵکی شاری مەهاباد لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە، تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە لە چارەنووس و شوێنی بەندکرانی ئەو دوو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.
ع. ر